تریبـــــــــــــــــــــوون
2015-07-28
2008-07-08
ماوه‌یه‌که قسه‌یه‌ک له سەر دڵم گرێیه. قسه‌ی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی. م
وتم بۆ کێشه‌ی ژنان قه‌ت له ڕۆژه‌فی پیاواندا نیه؟ بۆ ئیلیتی پیاو خۆی به خاوه‌نی ئه‌و پرسیاره نازانێت؟ م
وتی سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه! م
ئه‌وه‌یان ڕاسته، سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه، به‌ڵام ئه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چیه؟ م
من کێشه‌ی ژنان به کێشه‌ی دیموکراسی ده‌زانم، به کێشه‌ی ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی کۆمه‌ڵگه ده‌زانم که وا بوو هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ک هه‌ر بۆ چوونێک خۆی له‌و بابه‌تانه بدات کێشه‌ی ژنان ده‌بێته کێشه‌ی ئه‌ویش. هه‌ر ههنگاوێکی چاره‌سه‌ر کردنیش راسته‌و خۆ ده‌بیته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ویش.م
دووپاتی ده‌که‌مه‌وه پرسیاری من ئه‌وه نه‌بوو که بۆ ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدار نین، بۆ حیزبه‌کان مڵکی پیاوانن بۆ بڕیاره‌کان به ده‌ست پیاوانن بۆ پاره‌کان، یاساکان...هتد! م
پرسیاری من ئه‌وه بوو که بۆ ئه‌و ئیلیته‌ی کاری نه‌زه‌ری ده‌کات، چه‌مکه‌کان لێکده‌داته‌وه و بۆ ئاڵتیرناتیڤی گونجاو ده‌گه‌ڕێت، کێشه‌ی ژنان بۆ ژنان به‌جێدێڵێت با "خۆیان" "به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان" له "پیاوان" "بسێننه‌وه"! م
ده‌ی ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه که ئایا "ئیلیتی کورد" ( من ده‌مێکه‌یه وشه‌ی رووناک‌بیر و شته‌م "ته‌رک کرده" وشه‌ی باشی ترتان هه‌یه؟) خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی له دیموکراسی هه‌یه؟ یان له ڕاستیدا کێشه‌ی دیموکراسیش ژنان ناگرێته‌وه چونکا له پیاوه‌وه بۆ پیاو دانراوه؟ یان نه‌خه‌یر ئیلیتی کوردی ئه‌وده‌میش که کاری "نه‌زه‌ری و تیوری" ده‌کات بیر له به‌رژوه‌ندی خۆی به‌مانای ده‌سه‌ڵاتی پیاومهزن ده‌کاته‌وه؟م

واته پیاوان به دیموکرات و فالانژ و دواکه‌وتوو و پێشکهوتوویانهوه که ده‌گه‌نه کێشه‌ی ژنان ده‌بنه یه‌ک و له "به‌رژه‌وه‌ندی" خۆیاندا نابینن ژنانیش تێوهردرێن؟ م
لا حه‌وله وه لا.... له‌بیرم بێت دوای ئه‌و 50 کتێبه‌ی وا 50 ساڵه دامناوه بیانخوێنمه‌وه، که‌مێکیش له‌سه‌ر دیموکراسی و کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و شت، کتێب بخوێنمه‌وه! م

2008-05-27
دوای ماوه‌یه‌ک چاو عاده‌ت ده‌کات. ته‌سادوفی ماشین له ڕێگای سه‌قز بۆکان، خنکانی لاوێک له چه‌می فلان، مردنی بنه‌ماڵه‌یه‌ک به گازی قورسی، ته‌قانه‌وه‌ی کووره‌ی مه‌دره‌سه‌یه‌ک له فڵان شار............ م
م
ئه‌ی هاوار ئه‌ی بۆ قه‌ت نابیسین که‌س له هۆکاره‌کانی هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌کان بکۆڵێته‌وه، بۆ قه‌ت خه‌به‌ر نابیسین که به‌ر پرسێک ئه‌وه‌نده‌ی که‌رامه‌ت بێت پۆستی خۆی به‌جێ بێڵێت؟ بۆ قه‌ت ناپرسین ئه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌کانیان هات چیان لێ هات؟
2008-02-27
ئه‌مه نوسراوی ده‌مه‌وبه‌یانی پاش رۆژی له دایک بوونمه: م
م40 ساڵ!م
ده‌ڵێی هه‌رچی ته‌مه‌نی من درێژتر ده‌بێت له ته‌مه‌نی ساڵه‌کان که‌م ده‌بێته‌وه! ده‌ڵێی ساڵه‌کانم ساوا ساوا له پشت سه‌رم جێ دێلم و چی دی سال دوازده مانگ نیه! م
ئه‌و ساڵانه‌ی حه‌وشی ماڵی "عمه خانم"، ساله‌کانی ده‌بیرستان و "پل هوایی"، ساڵه‌کانی بۆمباران و ئاواره‌گی، ئه‌و ساڵانه‌ی بیرم له لێدانی دڵی مه‌مه‌د نه‌ده‌کرده‌وه، ساڵه بێ بیره‌وه‌ریه‌کانم، ته‌مه‌ن درێژتر بوون! م
ئێستا به‌ڵام ساڵه‌کان وا زوو, به ئه‌سپایی تێده‌په‌ڕن که جار نا جار لێم وون ده‌بن. چی دی ده‌ڵێی لێم ڕوون نیه، له کام ساڵ بوو به نامه‌یه‌ک بۆ یه‌که‌م جار چۆکم دادا، پر به بێده‌نگی خۆم قیڕاندم و پڕ بووم له قین. ئه‌وساڵه وا ڕه‌زا یه‌که‌م درۆی له‌گه‌ڵ کردم کام بوو، یان ئه‌و ڕۆژه‌ی دڵم بۆ وردهشیشهکانی به‌ر پێی دایکم شکا، بۆ ده‌نگه دڵته‌نگه‌که‌ی بابه‌م گریام، که‌ی بوو. م
ئه‌م ساڵه ته‌مه‌ن کورتانه زۆر سه‌یرن! وه‌ک گڵۆڵه‌یه‌کی ئاڵۆز لێک ئاڵاوون. م

2008-02-06
قوڕووم وشكه، جار جار قۆزهیهكی وشك، جار جار خیسه خیسی هه‌ناسه. گوێیشم كپه! (ئێستا ته‌وار ده‌ڵێ كپتره :-) م
ه‌وه بوو. م Cognition وه‌بیری شتێك كهوتومهتهوه كه پهیوێندی به كاری مێشك و
م:Saliva" باسێك له سه‌ر "تف" ، "لیك
بیر بكه‌ره‌وه كه بوونی تف چ نێعمهتێكه! كه زمانی پاراو له ده‌مدا ده‌گه‌ڕێ و "دیوار"ه‌كانی ده‌مت ناڕوشێنێ، كه قوڕووت ته‌ڕ و نه‌رم و خۆشه و قسه‌كردنت لێ نابێته ئه‌ركێكی گران! كه به باسی نان و چێشتی خۆش ئاو ده‌زێته ده‌مت، كه تیكه جاوین نه‌رم و ئاسانه. (تازه باسی چه‌سپاندنی ته‌مبر و شیشه پاك كردنه‌وه و شته‌یش ناكه‌م :-) تۆ بڵێی ڕۆژی چه‌ن لیتر تف قووت ده‌ده‌ین؟ تاقه قهترهیهكیش كه‌متر بێت وه‌ك ئه‌مڕۆی من بۆڵه‌مان دێت. ده‌ی ئێسته بیر بكه‌وه كه یه‌كێك بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی تۆی هه‌ڵ بژاردوه‌و ده‌یه‌وێت بزانێت ڕۆژی چه‌نێك تفت هه‌یه و به بێ تف حاڵت چۆنه: كابرا لیوانێكی جوانت له به‌رده‌ست داده‌نێت و ده‌ڵێت كه هه‌ر قهترهیهكیش له تفهكهت قووت مه‌ده به‌ڵكوو جار له‌گه‌ڵ جار تفهكهت بكه ناو ئه‌و لیوانه. پاش ماوه‌یه‌ك لیوانه‌كه پڕ ده‌بێت. هه‌ناوی تۆیش وشك. كابرا ده‌ڵێت: زۆر چاكه بۆ ئه‌مڕۆ به‌سته تكایه تفهكهت هه‌ڵقوڕێنه!!!!!!!!!! ئه‌ی هاوااااااررررررر جه‌رگ و دڵمان ژێر و ژور ده‌بێت!! مێشك شته‌یه‌کی سه‌یره نا؟ م
پاش ئه‌م گێڕانه‌وه ئیتر پێم وا نیه ئاویشم بۆ بخوریهتهوه كه وا بوو بابچم چایه‌ك درووست كه‌م تا نه‌خۆشه‌كه‌م نه‌هاته!! م
Subscribe to:
Posts (Atom)