2006-08-31

تێر و پڕ دۆڵمه‌مان خواردبوو و لیستی غه‌یبه‌ته‌كانمان دانابوو یه‌ك یه‌ك پێیدا بچینه‌وه. ئه‌وه‌یانتان بۆ ناگێڕمه‌وه‌ (- : م
له‌ باسه‌کان، باسی حاڵ و ڕۆژی ژنی ته‌نیامان كرد له كۆمه‌ڵگادا. چۆن هه‌موو كه‌سێك به مافی خۆی ده‌زانێ سنوره‌كانی پێ‌شێل كات، چۆن چاوه‌ برسیه‌كان و زمانه تیژه‌كان گه‌مارۆی ده‌ده‌ن. چۆن هه‌ر كه‌ پای پیاوێك هاته مه‌یدان ناوه‌ڕۆكی قسه‌ی ئه‌م زمانانه و تماشای ئه‌م چاوه برسیانه ده‌گۆردرێن. وه‌ك تۆ بڵێی تا پیاوت نه‌بێت "نا"ی تۆ "نا" نیه. م
پاشان به‌ڵام، م
باسی ئه‌وه‌مان كرد كه وه‌کو ژن ‌ ئه‌گه‌ر پیاویش له ژیانتدا هه‌بوو، چۆن ئه‌و ده‌بێته پێ‌ناسه‌ی تۆ، چۆن كه‌سایه‌تی و بیر و بۆ چوون و مێشكی تۆ ده‌بێته "زیر مجموعه"ی بوونی ئه‌و. م
به ڕاستی كامیان له كامیان خراپتره؟ م
ئه‌وه‌ نه‌خۆشه که‌ تا تێکه‌ڵاوی خه‌ڵک بوویت پێویست بێت بۆیانی شی که‌یته‌وه‌ که‌ بۆ هه‌ر پیاوێکت ته‌نیا به‌ مه‌رجی پیاو بوون له‌ ژیانتدا ناوێت؟ به‌ڵام ئه‌وه‌یش نه‌خۆشه‌ که‌به‌و ڕۆژگاره‌ به‌ گورز و گۆپاڵه‌وه‌ خه‌ریکی پاراستنی "بوون"ی خۆت بیت، ئاگات لێ بێت که‌ نه‌بیته‌ پردی نێوان خۆشه‌ویسته‌که‌ت و جه‌ماوه‌ر. م
ئه‌وه‌یش نه‌خۆشه‌ که‌ به‌م هه‌موو نه‌خۆشینانه‌وه‌ پێوانه‌ی هاوتا بونمان ئه‌وه‌ بێت که‌ کێ کاسه‌ و که‌وچکه‌که‌ ده‌شۆرێت. م

2006-08-01

ئه‌مه‌یش ساڵێکی تر! م
دانێ له‌ قسه‌خۆشه‌کانی دوکتور عه‌شایری که‌ جار جار وه‌ بیرم دێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ‌ که‌ ده‌یوت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانست ده‌ڵێت، له‌ ژێر 40 ساله‌یی"ژنیتیک" تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕواڵه‌تی زاهیری مرۆڤ دیاری ده‌کات. به‌ڵام له‌ 40 به‌و لا‌وه‌، هه‌رکه‌س به‌رپرسی قیافه‌ی خۆیه‌تی! م
زۆری نه‌ماوه‌ تا چل ده‌بێ هه‌وڵێک بده‌م! م