2006-11-05

حوكمی له سێداره‌دانی سه‌دام ئه‌مڕۆ پاش زیاتر له ساڵێك دادگایی كردن،ده‌ركرا. هه‌واڵ‌نێری هه‌موو لایه‌ک سه‌ریان به‌ هه‌واڵه‌كه‌وه قاڵ بوو. م
چاوم له كاناڵه كوردیه‌كان ده‌كرد، به‌رنامه ڕاسته وخۆ بوو، هه‌واڵ‌نێره‌كه له سلێمانیه‌وه وتی خه‌ڵك زۆر خه‌به‌ره‌كه‌یان پێ خۆش بووه و به‌ته‌مان دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ و هه‌روه‌ها له ڕۆژانی داهاتوودا ئاهه‌نگ بگێڕن. م
داگیراوم! ئه‌ی خوای هه‌موو ئاهه‌نگه‌كان، ئاهه‌نگێكی خۆش بۆ خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بڕه‌خسێنی و ئه‌ونه‌ی ڕێزێكیش حاڵی بوون به‌و مێشكه ناحاڵیه‌ی من كه‌ره‌م كه‌ی به‌شكه‌م تێ بگه‌م خۆشی ئه‌م خه‌به‌ره له كوێدایه. م
كه سه‌ددام گیرا، ده‌رفه‌تێكی مێژوویی هه‌ڵكه‌وت كه كێشه‌ی كورد بێت به كێشه‌یه‌كی دنیایی، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، زیندانه سامناكه‌كان، دۆخی" وایه‌و وانیه" تێپه‌ڕێنن و بۆ ویژدانی مرۆڤایه‌تی ببنه تۆمار، به‌ڵگه. وتیان نه‌خه‌یر له عێراق دادگایی ده‌كه‌ن، هه‌وڵم دا حاڵی بم، ڕقی خه‌ڵك، برینی خه‌ڵك، چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك. باشه با وا بێت. جه‌حه‌ندم با له دیوانی لاحه نه‌بێت، هه‌راو وریای دنیایی با به قوربانی دڵی سوتاوی دایكێكی كورد بێت! م
چاوه‌ڕوانیم زۆر جار تۆزی ڕه‌ش بینی لێ نیشت، گومانم كرد: بڵێی هه‌بن ئه‌وده‌ستا‌‌نه وا نایان هه‌وێت ئه‌م په‌روه‌ندانه بكه‌ونه ڕوو؟ بڵێی وا بێت باسی حه‌ڵه‌بجه بڤه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌ر بێت كه ئه‌و زل‌هێزانه‌ی ماده‌ی كیمیائیان به سه‌دام ده‌فرۆشت بخاته به‌ر چراكه؟
بڵێی ده‌سه‌ڵاتی كوردی معامله‌ی له‌ سه‌ر مێژووی كوردستان كردبێت؟
سه‌دام هات، سه‌دام چوو، سزای تاوانه‌كانی بوو. تاوان كام؟ كوردی چی، كه‌شكی چی، په‌شمی چی.... م

سه‌دام ئێعدام ده‌كه‌ن، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ژینۆساید له به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانیدا نین! م
ئاهه‌نگه له سلێمانی، من بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێم نایه؟