2006-04-17

تکایه‌ک له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی "هێمن"یان خۆش ده‌وێت و ئه‌و که‌سانه‌یش وا که‌متریان خۆش ده‌وێت: ‌هێمن له‌ هه‌ڵویست و بڕیاری خۆی "ته‌بره‌ئه‌" مه‌که‌ن و مه‌ی په‌ڕێننه‌وه‌.
ئه‌وه‌ بێ‌ڕێزیه‌ که‌ ده‌ڵێن " پیان ئیمزا کرد"، ئه‌وه‌ بێ ڕێزیه‌ که‌ ده‌ڵێن ویسکی‌یان پێ دا، ئه‌وه‌ بێ ڕێزیه‌ که‌ ده‌ڵێن "مامۆستا به‌ هۆی پیری و بێتینی له‌شی گه‌ڕایه‌وه‌،...... هتد. هێمن خۆ پیاوێکی ساویلکه‌ و بێ ئه‌قڵ و گه‌لحۆ نه‌بوو، به‌ ئیشتیای دڵی خه‌ڵک و به‌ زه‌ربی ویسکی کاغه‌ز ئیمزا بکات. هێمن خۆ مرۆڤێکی بێ ویست یان ترسه‌نۆک نه‌بوو که‌ نه‌وێرێت ئه‌گه‌ر په‌شیمان بووه‌وه‌ هه‌ڵویست بگرێت. ..هێمن خۆ له‌ به‌ر شان و باڵی به‌توانای و هێزی لاویه‌تی ده‌ستی به‌ خه‌بات نه‌کردبوو که‌ له‌ به‌ر پیری و لاوازی بڕیاری له‌سه‌ر بدات....تکایه‌ به‌ ڕێزان ئه‌وه‌ بێ ڕێزیه‌... هێمن پیاوێکی خاوه‌ن بیر و هه‌ڵوێست بوو، ئه‌گه‌ر من و تۆ و ئه‌وی تریش هه‌ڵویسته‌که‌یمان به‌که‌یف نه‌بێت، لانی که‌م ئه‌ونه‌ی ڕێز بۆ دانین که‌ ڕه‌خنه‌مان له‌ هه‌ڵویست یان کرده‌وه‌یه‌کی بێت نه‌ک به‌م شێوه‌ ناشیرینی په‌ڕاندنه‌وه‌ که‌سایه‌تی ئه‌و به‌ڕێزه‌ به‌رینه‌ ژێر پرسیار. تکایه‌ به‌م شێوازی "ڕێز لێ گرتن" و خۆش ویستنه‌ بێ ڕێزی پێ مه‌که‌ن. سپاس

4 comments:

Anonymous said...

که خۆشیت، خانمۆڵه خۆشت هه‌ر ئه‌وه‌ت کردوه، جاکی مه‌که با خراو نه‌بێت

Anonymous said...

ماندوو نه‌بی و ده‌ستخۆش، به‌ڵام به باس نه‌کردنی لاوازی و لایه‌نی نیگاتیڤی که‌سێک نه‌ک یارمه‌تی ئه‌و که‌سه ناده‌ین، به‌ڵکوو، هانیشی ده‌ده‌ێن که ئه‌و کارانه دووپاته‌ و چه‌ند پاته بکاته‌وه. هیچ قسه‌یه‌ک له به‌رزی وته‌، هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانه‌کانی مامۆستا هێمندا نیه. هه‌مووشمان به‌م راستییه ده‌زانین. به‌ڵام بۆ گوناحه ئه‌گه‌ر بڵێین مامۆستا هێمن له سه‌خترین و دژوارترین ساته‌کانی شۆڕی یه‌ک پارچه‌ له خاکه‌که‌یدا خۆی به ده‌ست دڕنده‌ترین دوژمنی گه‌له‌که‌یه‌وه دا! بۆ گوناحه ئه‌گه‌ر بڵێین هیمن بۆ لاواز کردنی بیری مرۆڤی سیاسی کورد که له چاڵه ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوون، رۆڵیکی ناشیرینی گێڕاوه! ئه‌وانه‌ی که کاستی ڤیدیۆی مامۆستا هێمنیان له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا دیود، زۆریان زیندوون و هێندێکیشیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین. بۆ گوناحه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له هێمن بگیردرێ که بۆ هه‌ڵبه‌ست به وه‌لیعهدی ئێراندا ده‌ڵێی؟ ئه‌مانه‌ و زۆر کاره‌ساتی دیکه که زۆربه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه له نزیکه‌وه مامۆستا هێمن ده‌ناسن زۆر جوان دیزانن، و له‌ خاڵه لاوازه‌کانی ژیانی ئه‌و هۆنه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌ن. بۆ نابێ ڕاستییه‌کان بڵێن بۆ ئه‌وه هۆنه‌ری دیکه به شێوه‌یه‌کی شیاو له خزمه‌ت گه‌ڵه‌که‌یاندا بن؟
زۆر به‌سه‌رهاتی دیکه هه‌ن که شیاوی نووسین لێره‌دا نین. سه‌رکه‌وتوو بی.

کوبی said...

ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک:
ڕووی قسه‌ی من ئه‌سله‌ن ئه‌وکه‌سانه‌ نین که‌ له‌سه‌ر هه‌ڵویستی مامۆستا هێمن "ڕه‌خنه‌یان" هه‌یه‌. هیچیش به‌ گوناهی نازانم که‌ باسی بکریه‌ت. پیشم وا نیه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵویست یان بڕیاری شاعیرێکی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ه‌ت نه‌بیت بێ‌ڕێزیت پێ کردوه‌. به‌ پێچه‌وانه‌، به‌ کوردی په‌تی نوسیومه‌ که‌: مامۆستا هێمن له‌ بڕیار و هه‌ڵویسته‌کانی خۆی مه‌په‌ڕێننه‌وه.‌ یانی‌ وه‌ک ده‌ڵێن "ته‌بره‌ئه‌" کردنی وا "عذر بدتر از گناه"ه. یه‌کێ ده‌ڵی خراپ بوو یه‌کێ ده‌ڵێ باش بوو.... قسه‌ی من ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ کام لا ڕاست ده‌کات با ئه‌و خه‌ڵکه‌ی وا "حامید" نوسیویه‌تی قسه‌کانیان بکه‌ن و "راستیه‌کانیان" ڕوو که‌ن جا منیش له‌وانه‌یه‌ ساخ ببمه‌وه‌ که‌ چۆن بیر ده‌که‌مه‌وه‌. به‌ڵام ئێستاکه‌ ده‌ڵێم بڵێن ئه‌و کاره‌ی خراپ بوو زۆر باشتره‌ تا بڵێن قه‌ی ناکه‌ نه‌یفامی. لێم تێ‌ده‌گه‌ن ده‌ڵێم چی یان هێشتا کوردی قسه‌ ناکه‌م؟‌‌

Anonymous said...

min let te geishtem.
bellam be kak hamidish bllem hemin helley zor bu u zor kesish trish hellleyan zor bun u xuda neun... bo nimune duktur qasemlush xuda nebu u helley zor bu.... ewey hemin xianet bu be kurd?ewey duktur qasemlush diktatori u tek rewi bu..... ja ewane be hemu hellekanianewe xoshewistin... bellam moshkil eweye ke le kati zindu buni hemin da hellekani eweian nasi u peyan gut ke hellet kird bellam kes neiwera be duktur qasemlush blle tosh hellet kird u nedebwaye wa tek reiy u diktatorane hukm bkeit... estash kes nawere leber hizbiye tundekan!