2006-05-17

دوێشه‌و گۆشه‌یه‌کی‌ وت‌و وێژێکی ته‌له‌ویزیونیم له‌ کانالی کوردیه‌وه‌ بینی که‌دیسان باسی به‌شداری ژنانی ده‌کرد له‌ کابینه‌ی تازه‌دا. له‌ جوابی بینه‌رێک که‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ ته‌‌له‌‌فونی کردبوو، میوانی به‌رنامه‌ وتی: ئه‌م خه‌ڵکه‌ خراپ حاڵی بوون، باشه‌ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر 3-4 ژن له‌ کابینه‌دا بن به‌و مانا نیه‌ که‌ ئیتر ئه‌م کۆمه‌ڵگا جێگه‌ی ژنانی تیا نابێته‌وه‌.هه‌ر وه‌ها وتی: خۆ من خۆم زۆر پشت گری ژنان ده‌که‌م و پێم خۆشه یارمه‌تیان بده‌م به‌ڵام هه‌ر ئه‌و 4 که‌سه‌یش ئێمه‌ دامان ناون ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان دانیشن تا ده‌ ساڵی تریش که‌سی تریان بۆ په‌یدا نابێت. مئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکی قسه‌کانه‌ و) ده‌قی وشه‌کان له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێت)‌م م
به‌و سه‌رئێشه‌ی دوێشه‌ومه‌وه‌ و به‌ ماندویه‌تی کار و شلوقی "قوڕوکاری"ه‌وه‌، هه‌ر له‌ چنگی ئه‌و وتانه‌ ڕزگار نه‌ده‌بووم. هه‌ر هێنام و بردم و بیرم لێ کرده‌وه‌ ده‌مزانی من له‌ ئه‌و حاڵی ده‌بم به‌ڵام ئیرادێکی گه‌وره‌م له‌ جوابه‌که‌‌ی به‌دی ده‌کرد که‌ په‌یدام نه‌ده‌کرد!!! م
دره‌نگتر، ئه‌وده‌م که‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا سه‌ریان دێشێت ده‌بێت خه‌وتبێتن، چاوم له‌ دیباتێکی ته‌له‌ویزیونی سوید کرد سه‌باره‌ت به‌ ژیان یان نه‌مانی فیمینیزم. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ ڕای‌ به‌شدارێکی پانێله‌که‌ی پرسی سه‌باره‌ت به دیاری کردنی ڕێژه‌ی تایبه‌تی بۆ ژنان له‌ ده‌سگاکاندا. ئه‌و خانمه‌ جوابی داوه‌: له‌ ده‌سگاکانی وا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ دیموکراسیه‌وه‌ هه‌یه‌، زۆر ئاسائیه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بکرێت، واته‌ ده‌بێ ژنان وه‌ک پیاوان به‌شدار بکرێن. به‌ڵام له‌ ده‌سگاکانی‌ دیکه‌ پێویسته‌ له‌ جیاتی ئه‌م شێوازه‌، هه‌وڵ بدرێت به‌ کاری درێژ خایه‌ن کردن هه‌ل و مه‌رجه‌کان بۆ پێش که‌وتنی ژنان و پیاوان یه‌کسان بکرێت. ...... م
دیاره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نیم پێ گه‌یشتنی ئه‌و کابرا(پێم وابێ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستانه‌) له‌ ڕاده‌ی ئه‌میان بێت. به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ چه‌ن به‌ جوانی ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌میان ده‌ڵێت ژن به‌شێکی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ وده‌بێ هه‌ر به‌و پێیه‌ جێگه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات‌دا هه‌بێت، ئه‌ویان ده‌ڵێت ده‌ی خۆ ژن له‌ ده‌سه‌ڵاتا نه‌بوو به‌و مانا نیه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌یشا نیه‌. جوانه‌ نا؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئایا ژنی لێ هاتوو بۆ په‌یدا نابێت، جارێکی تر ده‌نوسم، ئیسه‌ با بچم دوکان داخه‌م بچمه‌وه‌ لای مناڵه‌کانم. مم

No comments: