دانه‌یه‌کی تر له قسه خۆشه‌کانی دوکتور عه‌شایری ئه‌مه بوو: "هه‌ر که‌س مشتی هه‌ڵێنا و قیژاندی ئازادی، په‌لی بگرن ده‌ست به جێ ئازادی بده‌نی و بیکه‌ن به به‌رپرس بۆ ئازادیه‌که‌ی! جا بزانم چه‌ن که‌س په‌یدا ده‌بن که ئازادیان بوێت!" به‌ی
جار جار له خۆم ده‌پرسم بڵێی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی، به‌ڕاستی حاڵی بوبێتن که داوای چی ده‌که‌ن؟ به‌ڵێ ئاساییه، بۆ نموونه نابێت داوایه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ر بێت ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت من ده‌مه‌وێ ئازاد بم که ڕا و بۆچوونی خۆم ده‌ڕبڕم! نه‌خه‌یر, هیچ شکم نیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌م مافه ده‌که‌ن ده‌زانن چیان "بۆ خۆیان" ده‌وێ! من به‌ڵام شکم هه‌یه که هه‌موویان بیریان له‌وه کردبێته‌وه که "ئه‌گه‌ر ئازادیمان وه‌رگرت"، یانی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی تریش مافی ده‌ربڕینی ڕای خۆیان ده‌بێت. به‌ی
چاو له ده‌وروو به‌ری خۆم که ده‌که‌م، هه‌ر خه‌باتکارانی ئازادی ده‌بینم که نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی بیر و ڕای جیاواز به به‌شه‌ر نازانن، به‌ڵکوو نیوه‌ی خه‌باته‌که‌یان بووه به بمره و بکوژه و نه‌مێنێت! با له‌گه‌ڵ خۆمان سادق بین. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی "کهرسهنج"یان لێ به‌ی ده‌یته‌قێنن، به قه‌ی من مافی ده‌ربڕینی بیر و ڕایان بوایه کاممان خۆشحالتر ده‌بووین؟ به‌ی
دیاره ئازادی ده‌ربڕینی بیر و ڕا نیه که من ده‌یخه‌مه ژێر پرسیار، به‌ینێکه به‌ڵام گومان ده‌که‌م له‌وه‌ی که هه‌موو "ئازادیخوازه‌کان" تاریفی ئازادی وه‌ک یه‌ک ده‌که‌نه‌وه. به‌ینێکه ده‌ترسم هه‌رکه‌س ئازادی هه‌ر بۆ خۆی بوێت! به‌ینێکه هه‌ست به مه‌ترسی ده‌که‌م که ئه‌گه‌ر بێت و وابێت؟ که چاو له ده‌ورو به‌رم ده‌که‌م، هه‌رکام له ئازادیخوازه‌کانی ده‌ورووبه‌رم بن به ده‌سه‌ڵات، من تیا ده‌چم! به‌ی
3 comments:
زۆر جوانت نووسیوه. ده‌ستخۆش
پێموایه له نێو ئازادیخوازانی کورد دا، ئه‌گه‌ر هه‌موو کهرسهنجی دنیا کۆکه‌ینه‌وه، ئێستاش که‌م دێنین، چون هه‌موویان ده‌ته‌قنه‌وه.
خاتوون، زۆرێک لەم یاداشتانەتم خوێندەوە دەربڕینەکانت هێندە ڕەوان و پڕاوپڕ بەو شتانەن کە لێیان ئەدوێیت ئیتر نەم ئەتوانی چاویان لێ هەڵگرم،، تا بینیم کە نزیکەی ساڵێکەنەتنووسیوە،، تکایە بەردەوام بە، ئەزانی لەم نوسینانە چەند پێویستن؟! بێخەم بژیت و سەرفراز بیت
نازەنین
Post a Comment