دیسان ڕۆژی 8 مارس هات و كۆبوونه‌وه له سه‌ر كۆبوونه‌وه، دژی توند‌و تیژی له سه‌ر ژنان، بۆ یه‌كسانی مافی ژن و پیاو دووان! دیسان پیرۆزبایی هاتوو, چوو، دیسان هه‌ڵپه‌ڕكێ..... به‌شداره‌كانیش دیسان هه‌مان به‌شداران كه له كۆڕێك گوێگرن له‌وی‌تر بێژه‌ر.م هه‌مان چالاكان كه له بازنه‌یه‌كی داخراودا دووپات ده‌بنه‌وه!م
ئێستاش چه‌ن ڕۆژ پاش ڕۆژی جیهانی ژن، كه كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان تا 8ی مارسی سالی داهاتوو ته‌واو بوون پێشنیارێك و ڕه‌خنه‌یه‌ك:م
پێشنیار:م
وه‌رن با 8ی مارسی ساڵی داهاتوو "تحریم" بكه‌ین! با ئێمه ژنانی ناو ئه‌م بازنه داخراوه به كرده‌وه دوو شت زه‌ق بكه‌ینه‌وه یه‌كه‌م ئه‌وه كه خۆ كێشه‌ی ژن ته‌نیا هی ژنان نیه، بۆ هه‌ر كه 8 ی مارس هات هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌كان ده‌ر به‌ده‌ر به‌دوای ژنانی "لێ هاتوو"دا وێڵ ده‌بن با به‌شداری دیباته‌كه بن؟ م
دووهه‌م بۆ ئه‌م ژنه "لێهاتوو"انه‌ی ناو ئه‌م بازنه داخراوه‌یش هه‌ر له كێشه‌ی ژناندا لێهاتوون؟ واته مه‌رجی "لێهاتوویی" پیاوان له هه‌موو بواره‌كانی تردا ته‌نیا پیاو بوونیانه؟
پاشان ڕه‌خنه‌یه‌ك:م
به بۆ چوونی من كێشه‌ی سه‌ره‌كی ژنان ئه‌وه‌یه كه له داڕشتنی سیستم و ستروكتوری كۆمه‌ڵگا دا "ده‌ر هاوێژراون"! واته تایبه‌تمه‌ندی و پێداویستی و لێهاتووییان ڕه چاو نه‌كراوه. هه‌ر بۆیه من گومان ده‌كه‌م له هه‌موو ئه‌و ئۆرگان و ڕێكخراوانه‌ی وا لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسایه‌تی كار و باری ژنان دیاری ده‌كه‌ن! من پێم وایه ئه‌ركی سه‌ره‌كی خه‌بات بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو ده‌بێ ئه‌وه بێت كه "ژن" ئاوێته‌ی هه‌موو بوواره‌كانی جۆراو جۆری کۆمه‌ڵگه، سیاسه‌ت، حقوو‌ق، زانست و هتد بكاته‌وه.
بێن چی‌دی نه‌هێڵین ده‌رمان هاوێژن!! م

1 comment:
له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا ئاواته‌خوازم هه‌موومان بینه‌ری ساڵێكی بێ‌شه‌ڕ و روو له ئاشتی بین و دانیشتووانی كوردستانیش سروودی ئاشتی سه‌ربده‌ن ... نه‌ورۆزتان پیرۆز و ساڵه‌كه‌تان لێواولێو بێت له كۆتر و نه‌رگس...
Post a Comment