2007-04-25

دوانیوه‌ڕۆ كه ته‌وارم خوێنده‌وه دڵم له‌رزا، ترسام چاو له هیچ سایتێك بكه‌م. چاووم تون تون قونجاند و سه‌رم كرده كار! م
نامه‌كه‌ی شه‌هلام دی، بریارم دا تا پاش ڕۆیشتنی نه‌خۆشه‌كانم نه‌یخوێنمه‌وه. م
ئه‌مشه‌و به‌ڵام كه شادی لینكه‌كه‌ی نارد......... م
شه‌وه‌كه‌م پڕ بوو له نه‌ڕه نه‌ڕی ئه‌و دڕه‌ندانه‌ و قیژه‌ی جارجاره‌ی كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌نیا. نه گریانم گریانه نه تووڕه‌ییم تووڕه‌یییه. پڕم له تاڵ . م
باوشم پڕه له مه‌یلی ئامێزی كچه‌كانم! هه‌ر به خۆم ده‌ڵێم ئه‌و كاول بووه بۆ دایكێكی تیا نه‌بوو؟ بۆ له‌و هێرشه دڕه‌ندانه‌دا ته‌نیا ڕێزه باوشێك نه‌بوو ئه‌و منداڵه له خۆیدا هه‌شار بدات؟ شه‌رم بۆ هه‌موو ئه‌و دایكانه له‌ماڵ دانیشتن و چاییان درووست كرد بۆ ئه‌و ‌ده‌ست و په‌نجه خوێناویانه! م
تۆ بڵێی ئه‌و دڕندانه هیچیان باب نه‌بوون؟ م

1 comment:

Anonymous said...

سڵاو و رێز. نازانم بۆ له نووسین كه‌وتووی و نایشزانم بۆ هه‌ر سه‌ردانت ئه‌كه‌م و ده‌س‌خاڵی ئه‌گه‌ڕێه‌وه؟!