هه‌موو جارێ که شتێک سه‌ر‌نجم ڕاده‌کێشێ، یان پێم وایه کردنه‌وه‌ی باسێک گرینگه، یان هه‌روا حه‌زم له قسه‌یه، سه‌ر به سایته کوردیه‌کاندا ده‌که‌م به‌شکه‌م که‌سێک شته‌یه‌کی له‌سه‌ر قسه‌که‌ی دڵی من نوسیبێت. بڕێک جار نوسراوه‌ی خۆشم ده‌ست ده‌که‌وێت و زۆرجاریش نا. جار جاریش یه‌خه‌ی ئه‌م و ئه‌و ده‌گرم که" ئه‌رێ ئه‌وه بۆ شتێک له سه‌ر فڵانه بابه‌ت نانوسی؟" بڕێک جاریش پێم ده‌ڵێن .ئه‌ی خۆت بۆ نانوسی؟ جا ئه‌و ده‌م ده‌ڵێم بریا نووسه‌ر بام جا چۆنم نه‌ده‌نووسی
ئاخری به خۆم ووت: ئه‌رێ خۆ ئه‌مه وڵاتێکی ئازاده، خۆ شه‌رت نیه نووسه‌ر بی، شه‌رتیش نیه زۆر یان که‌م بنووسی یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت یان ئه‌و. بێ ماڵێک بۆخۆت بکه‌رۆ بزانه ماڵ داریت پێ ده‌کریه‌ت یان نا...؟
!(خۆلاسه هاتم تریبوونێکم بۆ خۆم ساز کرد (خۆ مردم له بێ تریبوونیا
!(خۆلاسه هاتم تریبوونێکم بۆ خۆم ساز کرد (خۆ مردم له بێ تریبوونیا
لێتانیشی ناشارمه‌وه که ئه‌مه یه‌که‌م هه‌وڵی من نیه له وێبلاگ ئاوا، چه‌ن ماڵی تریشم ده‌ست پێ کرد که قه‌ت نه‌هاتمه ناوی. ئه‌م جاره‌یان وێراومه بێم! تریبوون هیچ پێش مه‌رجێکی بۆ دانه‌ناوم که لێی بترسم غه‌یری بڕێک تیکنیک که ئه‌ویش له خوا به زیا‌و بێت له‌م وێبلاگ ئاوا له ده‌رکی مالی هه‌رکه‌س بده‌یت نا‌ئومێد ناگه‌ڕیته‌وه.هاتم به‌شکه‌م ئه‌م جاره‌یان بمێنمه‌وه
5 comments:
ده‌زانی، بێ‌توو ئه‌مجاره‌ش نه‌یته ناو ماڵی تازه‌ته‌وه، ده‌سته‌ت لێ ساز ده‌که‌م و ...
ماڵه‌که‌شتان پێ ده‌زانم
مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه ویستم به خێرهاتنت بکه‌م و بڵێم ڕه‌بی به‌رده‌وام بی
سپاس خانم گیان. جارێ ئه‌وه پشتم شکاوه به دار و دیوار ڕوخاندنه‌وه!!!!
ده‌ک به‌خێر بێت. به‌وهیوایه له من ئازاتر بیت و تریبوونه‌که‌ت باغچه‌یک بیت هه‌زار ره‌نگ و هه‌زار گوڵ و هه‌زار بۆ
سپاس بۆ تۆیش به ڕێز. جارێ قه‌ولی هیچ ناده‌م به‌ڵام ده‌زانم من له تۆ زیاتر له ته‌وار ده‌ترسێم، که وابوو له‌وانه‌یه نه‌وێرم وه‌ک تۆ که‌م بێمه ئاوایی
;-)
Post a Comment