لیباسی جه‌ژن، بۆنی که‌وشی تازه! په‌رده و مه‌لافه‌ی خاوێن، دایکێکی مانوو به‌ڵام سه‌رودڵ خۆش، " ده‌ست له میوه‌کان نه‌ده‌ن ئیسه هاوسێکان دێن بۆ جه‌ژن مواره‌کی.............مممم
میوانه‌کان که ده‌هاتن هه‌ر له "سم" سڵامه‌که‌یانه‌وه چاومان له ده‌ستیان بوو بۆ جه‌ژنانه! به‌ڵام قانوون وا بوو که تۆ جه‌ژنانه‌که‌ت گه‌ره‌ک نه‌بێت و به زۆر بۆت دانن! بڕێک جارئه‌ونه به‌زۆر که بۆ ئاخری ئه‌یاندا ده‌ست دایکم... م
م"به ئه‌ده‌ب " بوون ئه‌و هه‌مووه سه‌خت بوو به‌ڵام ناخۆشترین به‌شی هاتنی میوانه‌کان ئه‌وه بوو که بابه‌م و بڕێ جاریش دایکمیان له گه‌ڵ خۆیان ده‌برد بۆ ماڵی هاوسێکانی تر، نۆجه‌ژنی ماڵی فڵانه که‌س، ئاشت دانه‌وه و گه‌ردن ئازائی به‌ینی ماڵی ئه‌وان و ئه‌وان.......ممم
ئه‌مجار داده‌نیشتین به‌و هه‌موو هێلکه ڕه‌نگ کراوانه‌ی وا له هه‌موو لایه‌که‌وه بۆمان ده‌هات هێلکه شکێنێمان ده‌کرد. هێلکه جوانه‌کانیشمان داده‌نا بۆ ئاخر. ... من قه‌ت نه‌مده‌برده‌وه! بڵێی فێڵیان لێ ده‌کردم؟
ئه‌مڕۆ له بیرم چوو هێلکه ڕه‌نگ کراوه‌کان دانم بۆ سبحانه، کارۆ له جه‌ژن مواره‌کی هاوسێکان نیه و سانایش هێلکه شکێنێ ناکات....گرینگ نیه... ئێواره ساڵ ته‌حوێڵ ده‌بێت که وا بوو به‌یانی نه‌ورۆزه... ئه‌رێ , ئه‌مڕۆ قه‌ی ناکات به‌یانی حه‌ساوه، به‌یانی

نه‌ورۆزه................... با هه‌ستم تۆزته‌کێنێک له بیره‌وه‌ریه ته‌م داگرتووه‌کانم به‌م...م
بۆ هه‌مووتان ساڵێکی پر له خۆشی ورد ودرشت، دڵێک که بۆ شاد بوون به که‌میش رازی بێت، له‌شێکی سڵامه‌ت و دنیایه‌ک بیره‌وه‌ری شیرینی ره‌نگاوره‌نگ به ئاوات ده‌خوازم.م
4 comments:
ئێمه نه‌وسن بووین هێلکه‌کانمان خوارد... جه‌ژنی ئێوه‌یش پیرۆز و دڵ و ده‌رونتان پڕ شادی بێت
له‌بیرم بی بپرسم: ئاخۆ باوی هێلکه شکێنه هه‌ر ماوه؟
نه‌ورۆز له خۆت‌و له هه‌مو ئازیزه‌کانت زۆرزۆر پیر‌وز بیت
be xer bey
milwanke
Neorozi tosh pyroz yady dewrani kon be xir.eli chi pekewe brwin bo mali Tewar bo ewei ashtan bekeno?
Post a Comment