2007-09-26

جار جار، لێرە و لەوێ، دێڕێک، وشەیەک... شوێنەواری ڕۆژەکانی ‌تێپەربوو. مم
مەودای نێوان من و تریبوونەکەم خاڵی نەبوو بۆیە زۆرم پێ سەیر بوو کە تاریخی ئاخر نوسراوەکەم دی! مم
مم"لە نێوان فکر و عەمەڵ مەودایەکی بچووک هەیە کە تەنبەڵی پڕی دەکاتەوە"؟

2007-04-25

دوانیوه‌ڕۆ كه ته‌وارم خوێنده‌وه دڵم له‌رزا، ترسام چاو له هیچ سایتێك بكه‌م. چاووم تون تون قونجاند و سه‌رم كرده كار! م
نامه‌كه‌ی شه‌هلام دی، بریارم دا تا پاش ڕۆیشتنی نه‌خۆشه‌كانم نه‌یخوێنمه‌وه. م
ئه‌مشه‌و به‌ڵام كه شادی لینكه‌كه‌ی نارد......... م
شه‌وه‌كه‌م پڕ بوو له نه‌ڕه نه‌ڕی ئه‌و دڕه‌ندانه‌ و قیژه‌ی جارجاره‌ی كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌نیا. نه گریانم گریانه نه تووڕه‌ییم تووڕه‌یییه. پڕم له تاڵ . م
باوشم پڕه له مه‌یلی ئامێزی كچه‌كانم! هه‌ر به خۆم ده‌ڵێم ئه‌و كاول بووه بۆ دایكێكی تیا نه‌بوو؟ بۆ له‌و هێرشه دڕه‌ندانه‌دا ته‌نیا ڕێزه باوشێك نه‌بوو ئه‌و منداڵه له خۆیدا هه‌شار بدات؟ شه‌رم بۆ هه‌موو ئه‌و دایكانه له‌ماڵ دانیشتن و چاییان درووست كرد بۆ ئه‌و ‌ده‌ست و په‌نجه خوێناویانه! م
تۆ بڵێی ئه‌و دڕندانه هیچیان باب نه‌بوون؟ م

2007-04-12



به كۆڵه پشتی ده‌ڵێ پشیله! ئه‌مڕۆ هه‌ر بیرم ئه‌كه‌وێتۆ و بزه‌م دێت :-) م

2007-03-13

دیسان ڕۆژی 8 مارس هات و كۆبوونه‌وه له سه‌ر كۆبوونه‌وه، دژی توندو تیژی له سه‌ر ژنان، بۆ یه‌كسانی مافی ژن و پیاو دووان! دیسان پیرۆزبایی هاتوو, چوو، دیسان هه‌ڵپه‌ڕكێ..... به‌شداره‌كانیش دیسان هه‌مان به‌شداران كه له‌ كۆڕێك گوێگرن له‌وی‌تر بێژه‌ر.م هه‌مان چالاكان كه له بازنه‌یه‌كی داخراودا دووپات ده‌بنه‌وه!م
ئێستاش چه‌ن ڕۆژ پاش ڕۆژی جیهانی ژن، كه كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان تا 8ی مارسی سالی داهاتوو ته‌واو بوون پێشنیارێك و ڕه‌خنه‌یه‌ك:م
پێشنیار:م
وه‌رن با 8ی مارسی ساڵی داهاتوو "تحریم" بكه‌ین! با ئێمه ژنانی ناو ئه‌م بازنه‌ داخراوه به كرده‌وه دوو شت زه‌ق بكه‌ینه‌وه یه‌كه‌م ئه‌وه كه خۆ كێشه‌ی ژن ته‌نیا هی ژنان نیه، بۆ هه‌ر كه 8 ی مارس هات هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌كان ده‌ر به‌ده‌ر به‌دوای ژنانی "لێ هاتوو"دا وێڵ ده‌بن با به‌شداری دیباته‌كه بن؟ م
دووهه‌م بۆ ئه‌‌م ژنه "لێهاتوو"انه‌ی ناو ئه‌م بازنه داخراوه‌یش هه‌ر له كێشه‌ی ژناندا لێهاتوون؟ واته مه‌رجی "لێهاتوویی" پیاوان له هه‌موو بواره‌كانی تردا ته‌نیا پیاو بوونیانه؟
پاشان ڕه‌خنه‌یه‌ك:م
به بۆ چوونی من كێشه‌ی سه‌ره‌كی ژنان ئه‌وه‌یه كه له داڕشتنی سیستم و ستروكتوری كۆمه‌ڵگا دا "ده‌ر هاوێژراون"! واته تایبه‌تمه‌ندی و پێداویستی و لێهاتووییان ڕه چاو نه‌كراوه. هه‌ر بۆیه من گومان ده‌كه‌م له‌ هه‌موو ئه‌و ئۆرگان و ڕێكخراوانه‌ی وا لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسایه‌تی كار و باری ژنان دیاری ده‌كه‌ن! ‌من پێم وایه ئه‌ركی سه‌ره‌كی خه‌بات بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو ده‌بێ ئه‌وه بێت كه "ژن" ئاوێته‌ی هه‌موو بوواره‌كانی جۆراو جۆری کۆمه‌ڵگه‌، سیاسه‌ت، حقوو‌ق، زانست و هتد بكاته‌وه.
بێن چی‌دی نه‌هێڵین ده‌رمان هاوێژن!! م

2007-01-16

ئه‌وساڵه‌ کچی پورم بۆ یه‌که‌م جار هاته‌ لام، ده‌سماڵێکی به‌ په‌نجێره‌ی ئاشپه‌زخانه‌که‌دا هێنا و وتی "ئاوات لێ‌ قه‌بووڵ ناکه‌م". پێکه‌نیم و وتم وه‌ڵڵا تازه‌ مه‌گه‌ر ته‌ڵاقم ده‌ی ئه‌ینا قه‌ت وه‌ک جارانم نابمه‌وه‌!

ئه‌مڕۆ که‌ هاتمه‌ ئێره‌ و ته‌پوتۆزی سه‌ر وشه‌ له‌بیر کراوه‌کانم داته‌کان، وتم باشه‌ جه‌میله‌ به‌م ماڵه‌ی نه‌زانیه‌ ئه‌ینا ئه‌م جاره‌یان سێ ته‌ڵاقه‌ی ده‌کردم (-:

**************************

ئه‌و رۆژانه‌ی ڕۆیشتن پڕ بوون له‌ هه‌زاران هه‌ست! خۆشی ، چاو ڕۆشنی، بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرین، دڵته‌نگی، دڵگیر بوون، سه‌رلێ شێواوی، تووڕه‌ بوون....

ئه‌و ڕۆژانه‌ی که‌ ڕۆیشتن، پڕ بوون له‌ بیری ئه‌و گه‌ڵا زه‌رده‌ی هه‌موو ڕۆژێ دووپات ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و قسانه‌ی خۆیان لێ گێل ده‌که‌م، ئه‌و نامانه‌ی جوابم نه‌دانه‌وه‌، ئه‌و هه‌ستانه‌ی دامنان بۆ دوایی.....

ئه‌و ڕۆژانه‌ی ڕۆیشتن، من دیسان کاتم نه‌بوو هه‌سته‌کانم ناو بنێم! وشه‌کانم وه‌ک فرمێسکه‌کانم وه‌ک پرسیاره‌کان وا دامنابوون بۆ ئێستا، له‌ بارم چوون!

ئێستا به‌ڵام له‌ ئه‌وه‌ڵڵۆ (-: