2006-11-05

حوكمی له سێداره‌دانی سه‌دام ئه‌مڕۆ پاش زیاتر له ساڵێك دادگایی كردن،ده‌ركرا. هه‌واڵ‌نێری هه‌موو لایه‌ک سه‌ریان به‌ هه‌واڵه‌كه‌وه قاڵ بوو. م
چاوم له كاناڵه كوردیه‌كان ده‌كرد، به‌رنامه ڕاسته وخۆ بوو، هه‌واڵ‌نێره‌كه له سلێمانیه‌وه وتی خه‌ڵك زۆر خه‌به‌ره‌كه‌یان پێ خۆش بووه و به‌ته‌مان دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ و هه‌روه‌ها له ڕۆژانی داهاتوودا ئاهه‌نگ بگێڕن. م
داگیراوم! ئه‌ی خوای هه‌موو ئاهه‌نگه‌كان، ئاهه‌نگێكی خۆش بۆ خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بڕه‌خسێنی و ئه‌ونه‌ی ڕێزێكیش حاڵی بوون به‌و مێشكه ناحاڵیه‌ی من كه‌ره‌م كه‌ی به‌شكه‌م تێ بگه‌م خۆشی ئه‌م خه‌به‌ره له كوێدایه. م
كه سه‌ددام گیرا، ده‌رفه‌تێكی مێژوویی هه‌ڵكه‌وت كه كێشه‌ی كورد بێت به كێشه‌یه‌كی دنیایی، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، زیندانه سامناكه‌كان، دۆخی" وایه‌و وانیه" تێپه‌ڕێنن و بۆ ویژدانی مرۆڤایه‌تی ببنه تۆمار، به‌ڵگه. وتیان نه‌خه‌یر له عێراق دادگایی ده‌كه‌ن، هه‌وڵم دا حاڵی بم، ڕقی خه‌ڵك، برینی خه‌ڵك، چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك. باشه با وا بێت. جه‌حه‌ندم با له دیوانی لاحه نه‌بێت، هه‌راو وریای دنیایی با به قوربانی دڵی سوتاوی دایكێكی كورد بێت! م
چاوه‌ڕوانیم زۆر جار تۆزی ڕه‌ش بینی لێ نیشت، گومانم كرد: بڵێی هه‌بن ئه‌وده‌ستا‌‌نه وا نایان هه‌وێت ئه‌م په‌روه‌ندانه بكه‌ونه ڕوو؟ بڵێی وا بێت باسی حه‌ڵه‌بجه بڤه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌ر بێت كه ئه‌و زل‌هێزانه‌ی ماده‌ی كیمیائیان به سه‌دام ده‌فرۆشت بخاته به‌ر چراكه؟
بڵێی ده‌سه‌ڵاتی كوردی معامله‌ی له‌ سه‌ر مێژووی كوردستان كردبێت؟
سه‌دام هات، سه‌دام چوو، سزای تاوانه‌كانی بوو. تاوان كام؟ كوردی چی، كه‌شكی چی، په‌شمی چی.... م

سه‌دام ئێعدام ده‌كه‌ن، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ژینۆساید له به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانیدا نین! م
ئاهه‌نگه له سلێمانی، من بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێم نایه؟

2006-10-11

دانه‌یه‌کی تر له‌ قسه‌ خۆشه‌کانی دوکتور عه‌شایری ئه‌مه‌ بوو: "هه‌ر که‌س مشتی هه‌ڵێنا و قیژاندی ئازادی، په‌لی بگرن ده‌ست به‌ جێ ئازادی بده‌نی و بیکه‌ن به‌ به‌رپرس بۆ ئازادیه‌که‌ی! جا بزانم چه‌ن که‌س په‌یدا ده‌بن که‌ ئازادیان بوێت!" به‌ی
جار جار له‌ خۆم ده‌پرسم بڵێی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی، به‌ڕاستی حاڵی بوبێتن که‌ داوای چی ده‌که‌ن؟ به‌ڵێ ئاساییه‌، بۆ نموونه‌ نابێت داوایه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ر بێت ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت من ده‌مه‌وێ ئازاد بم که‌ ڕا و بۆچوونی خۆم ده‌ڕبڕم! نه‌خه‌یر, هیچ شکم نیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌م مافه‌ ده‌که‌ن ده‌زانن چیان "بۆ خۆیان" ده‌وێ! من به‌ڵام شکم هه‌یه‌ که‌ هه‌موویان بیریان له‌وه‌ کردبێته‌وه‌ که‌ "ئه‌گه‌ر ئازادیمان وه‌رگرت"، یانی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی تریش مافی ده‌ربڕینی ڕای خۆیان ده‌بێت. به‌ی
چاو له‌ ده‌وروو به‌ری خۆم که ‌ده‌که‌م، هه‌ر خه‌باتکارانی ئازادی ده‌بینم که‌ نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی بیر و ڕای جیاواز به‌ به‌شه‌‌ر نازانن، به‌ڵکوو نیوه‌ی خه‌باته‌که‌یان بووه‌ به‌ بمره‌ و بکوژه‌ و نه‌مێنێت! با له‌گه‌ڵ خۆمان سادق بین. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی "که‌رسه‌نج"یان لێ به‌ی ده‌یته‌قێنن، به‌ قه‌ی من مافی ده‌ربڕینی بیر و ڕایان بوایه‌ کاممان خۆشحالتر ده‌بووین؟ به‌ی
دیاره‌ ئازادی ده‌ربڕینی بیر و ڕا نیه‌ که من ده‌یخه‌مه‌ ژێر پرسیار، به‌ینێکه‌ به‌ڵام گومان ده‌که‌م له‌وه‌ی که‌ هه‌موو "ئازادیخوازه‌کان" تاریفی ئازادی وه‌ک یه‌ک ده‌که‌نه‌وه‌. به‌ینێکه‌ ده‌ترسم هه‌رکه‌س ئازادی هه‌ر بۆ خۆی بوێت! به‌ینێکه هه‌ست به‌ مه‌ترسی‌ ده‌که‌م که‌ ئه‌گه‌ر بێت و وابێت؟ که‌ چاو له‌ ده‌ورو به‌رم ده‌که‌م، هه‌رکام له‌ ئازادیخوازه‌کانی ده‌ورووبه‌رم بن به‌ ده‌سه‌ڵات، من تیا ده‌چم! ‌به‌ی

2006-09-20

تا وه‌ختم هه‌بوو قسه‌م نه‌بوو، تا قسه‌م هه‌بوو تریبوونم نه‌بو، تا تریبوونم هه‌بو وه‌ختم نه‌بوو.....بڵێی باقی ژیانیشم هه‌روا له‌ت‌و کوت بێت؟ (-: مم

2006-09-07


م
......خوب نگاه کنید حالا . این قانون، قانون من نیست . برای احقاق حقوق من
نوشته نشده است. پس باید اعتراض خود را به هر شکل که می توانم به قانونی که من را آدم نصفه نیمه ! به حساب آورده است و گاهی اصلن آدم به حساب نیاورده است برسانم . چیز زیادی هم نمی خواهم . می خواهم در زمان عقد قرارداد ازدواج به چشم انسانی بالغ و عاقل دیده شوم نه صغیری که حتا در 40 سالگی باید مردی برایش تصمیم بگیرد... (گلناز ملك )م

2006-08-31

تێر و پڕ دۆڵمه‌مان خواردبوو و لیستی غه‌یبه‌ته‌كانمان دانابوو یه‌ك یه‌ك پێیدا بچینه‌وه. ئه‌وه‌یانتان بۆ ناگێڕمه‌وه‌ (- : م
له‌ باسه‌کان، باسی حاڵ و ڕۆژی ژنی ته‌نیامان كرد له كۆمه‌ڵگادا. چۆن هه‌موو كه‌سێك به مافی خۆی ده‌زانێ سنوره‌كانی پێ‌شێل كات، چۆن چاوه‌ برسیه‌كان و زمانه تیژه‌كان گه‌مارۆی ده‌ده‌ن. چۆن هه‌ر كه‌ پای پیاوێك هاته مه‌یدان ناوه‌ڕۆكی قسه‌ی ئه‌م زمانانه و تماشای ئه‌م چاوه برسیانه ده‌گۆردرێن. وه‌ك تۆ بڵێی تا پیاوت نه‌بێت "نا"ی تۆ "نا" نیه. م
پاشان به‌ڵام، م
باسی ئه‌وه‌مان كرد كه وه‌کو ژن ‌ ئه‌گه‌ر پیاویش له ژیانتدا هه‌بوو، چۆن ئه‌و ده‌بێته پێ‌ناسه‌ی تۆ، چۆن كه‌سایه‌تی و بیر و بۆ چوون و مێشكی تۆ ده‌بێته "زیر مجموعه"ی بوونی ئه‌و. م
به ڕاستی كامیان له كامیان خراپتره؟ م
ئه‌وه‌ نه‌خۆشه که‌ تا تێکه‌ڵاوی خه‌ڵک بوویت پێویست بێت بۆیانی شی که‌یته‌وه‌ که‌ بۆ هه‌ر پیاوێکت ته‌نیا به‌ مه‌رجی پیاو بوون له‌ ژیانتدا ناوێت؟ به‌ڵام ئه‌وه‌یش نه‌خۆشه‌ که‌به‌و ڕۆژگاره‌ به‌ گورز و گۆپاڵه‌وه‌ خه‌ریکی پاراستنی "بوون"ی خۆت بیت، ئاگات لێ بێت که‌ نه‌بیته‌ پردی نێوان خۆشه‌ویسته‌که‌ت و جه‌ماوه‌ر. م
ئه‌وه‌یش نه‌خۆشه‌ که‌ به‌م هه‌موو نه‌خۆشینانه‌وه‌ پێوانه‌ی هاوتا بونمان ئه‌وه‌ بێت که‌ کێ کاسه‌ و که‌وچکه‌که‌ ده‌شۆرێت. م

2006-08-01

ئه‌مه‌یش ساڵێکی تر! م
دانێ له‌ قسه‌خۆشه‌کانی دوکتور عه‌شایری که‌ جار جار وه‌ بیرم دێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ‌ که‌ ده‌یوت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانست ده‌ڵێت، له‌ ژێر 40 ساله‌یی"ژنیتیک" تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕواڵه‌تی زاهیری مرۆڤ دیاری ده‌کات. به‌ڵام له‌ 40 به‌و لا‌وه‌، هه‌رکه‌س به‌رپرسی قیافه‌ی خۆیه‌تی! م
زۆری نه‌ماوه‌ تا چل ده‌بێ هه‌وڵێک بده‌م! م

2006-07-21

وتی زیندان، دڵم گیرا... وتی زۆری ئازار داون با به‌ینێک "قه‌دری عافیه‌ت" بزانێت! من زانیم قسه‌ی دڵی نه‌بوو...م وتم له‌وانه‌یه‌ وا باشتر بێت... به‌ڵام قسه‌ی دڵم نه‌بوو! م
کارۆ ده‌ڵێ: له‌وانه‌یه‌ ده‌ستی هه‌ڵێنابێت، له‌وانه‌یه بێ‌ڕێزی به‌ بابی کردبێت... ده‌ڵیم له‌وانه‌یه‌ وا بێت! دڵم به‌ڵام، هه‌ر وا ناڵێت، به‌ گرێ کۆڵه‌ی گریانێکه‌وه‌ خۆی خافڵاندوه‌ و هیچی تریش ناڵێت. دڵم گڕۆی گۆرانیه‌که‌ی نه‌جمه‌ی گرتوه‌ و ڕه‌زا، که‌ پێم بڵێ مێهره‌بان, ئه‌مه‌ بۆ تۆیه‌! ده‌ڵێم، چۆن دڵیان هات ده‌ستی لێ به‌رز بکه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وان بیره‌وه‌ری وایان نیه‌؟ نا، پێم وایه‌، ماده‌ سڕکه‌ره‌کان، له‌گه‌ڵ ژیانی ڕه‌زا هه‌موو بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌وانیشیان دزی. م

2006-07-13

که‌نگه‌رم قه‌ت نه‌ده‌خوارد. مه‌پرسن بۆ! نازانم! له‌ گیلاخه‌یش "قیزم" ده‌کرد! م
پێم وابوو دۆینه‌ پیس دروست ده‌کرێت! مه‌پرسن بۆ! شه‌له‌مم به‌ڵام چاک ده‌خوارد (هه‌ر وه‌ک دۆینه‌ دروست ده‌کرێت). ئێستایش دایکم جار جار بۆم ده‌نێرێت. جار جار داوای که‌نگه‌ر و گیلاخه‌یش ده‌که‌م هه‌ر ده‌ینێرێت! م
ئه‌من له‌ زێدی خۆم زۆر‌ ده‌ست و پا سپی نه‌ بووم. به‌چکه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیش نه‌بووم. به‌ڵام که‌ شووم کرد به‌ "شار" خۆم لێ گۆڕیا! م
خۆ له‌یلۆ ئێستاش هه‌ر هه‌ڵه‌م بۆ ڕاست ده‌کاته‌وه‌ و به‌ زمانه‌وانیه‌که‌م قاقا لێ ده‌دات، به‌ڵام مه‌سعوود راستی ده‌کرد من له‌ هه‌نده‌ران "کوردام". هه‌ر له‌ گیلاخه‌وه‌ بگره‌ تا میژو تا سیاسه‌ت. م
ئێستاش هه‌ر نازانم " پیچك و مه‌نێ " چیه‌ و چۆن ده‌ڕوێ، به‌ڵام من فێر بووم که‌ فێری بم! م فێری شتی تریش بووم! فێر بووم ڕێز دانم بۆ مروڤ، بۆ ئه‌و ویست‌و بۆچونانه‌یش وا له‌ هی من جیاوازن! له‌به‌ینی ڕه‌ش و سپی‌دا هه‌زار ڕه‌نگی ترم دۆزیه‌وه‌، هه‌زار ڕه‌نگ که‌ هێشتا ناویان به‌ کوردی نازانم. فێر بووم به‌ڵام، که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ "که‌متر" کورد نیم! فێر بووم هه‌رکه‌س پی وتم "ئێره‌ کوردستانه‌ ‌هێواش" پی بڵێم به‌ڕێز، به‌شی من ته‌نیا نیسکێکیش له‌ به‌شی تۆ که‌متر نیه‌. م
پاشان فێر بووم هه‌موو ئه‌وانه‌ی " ده‌گۆردرێن" خۆیان لێ نه‌گۆردراوه! م

2006-07-06

دڵم له‌رزا! بڵێی خوشکێک له‌ جێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌ به‌ سه‌ر ئه‌م وێنه‌دا بکه‌وێت و بڵێ ماڵ هه‌ژارم من ئه‌و کوڕه ده‌ناسم؟ م یان هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵکێشێ و بڵێ: "ئه‌م جاره‌یشیان،ئه‌م وێنه‌یشیان ئه‌وی تیا نه‌بو". تیا نه‌بو؟ م

2006-07-04

وتی: زۆر نیگه‌رانم، فه‌سلی ئاخره‌که‌ فریا نه‌که‌وتم باش بیخوێنم 12 نمره‌ی لێ هاتبوو... م
که‌وتمه‌ بیری یه‌که‌م ئیمته‌حانه‌که‌م له‌ زانکۆی لینشۆپینگ که‌ قبوڵیان نه‌کرد و مه‌جبوور بووم بینوسمه‌وه‌. نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی زۆر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستاکه‌م پێی وابوو من راسته‌و خۆ وه‌ک نوسه‌ری کتێبه‌که‌م نوسیه‌ و بیر و مێشکی خۆم له‌ نوسینه‌کانما به‌دی ناکرێت. پێی وتم مافی خۆمه‌ وه‌ک نوسه‌ره‌که‌ بیر بکه‌مه‌وه‌ به‌ڵام ده‌بێ بتوانم بڵێم بۆ؟! ده‌بێ دیار بێت که‌ من ڕوانگه‌ی دژی نوسه‌ره‌که‌یش ده‌ناسم به‌ڵام ئه‌مه‌یانم هه‌ڵ‌بژاردوه‌...م
که‌وتمه‌ بیری ڕۆژه‌ گه‌رمه‌کانی تاران و شه‌وانی ئاخری ترم که‌ به‌ په‌له‌ کتێبه‌کانمان ئه‌م‌بار و ئه‌وبار ده‌کرد. هه‌موو وشه‌کانمان به‌ په‌له‌ "هه‌ڵ‌ده‌قوڕاند" ، پاشانیش ده‌ڕشاینه‌وه‌ سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ئیمته‌حان. سه‌عاتێک پاش ئیمته‌حانه‌که‌، حه‌رام بێت ته‌ڕائی له‌ مێشکماندا نه‌مابووو. م
پێم وت گوڵم چش له‌ ئیمتیحان، خۆ تۆ به‌یانی ده‌بیت به‌ مێعمار، ئه‌گه‌ر "ئیستائی" باش نه‌زانی خۆ قوڕ ئه‌که‌ی به‌سه‌ر ساحێب ماڵدا، گرینگ نیه‌؟ م
بریا ئه‌ویش وه‌ک من دوای ئه‌و ته‌له‌فوونه‌ تاوێک بیری له‌ قسه‌کانمان بکردایه‌تۆ. م

2006-05-29

هه‌ر بۆ ئاگاداری مامه‌ عه‌تای گیان: ڕۆنیا ئه‌مڕۆ وتی له‌یلا!!!!!!!! ( ئه‌میشیانم له‌ کیس چوو..) م

2006-05-23

وه‌ک زۆر جار که‌ گه‌وره‌کان قسه‌ ده‌که‌ن، ئه‌م جاره‌یشیان من و میا ئاگامان لێ نه‌بوو که‌ منداڵ ئاگایان لێمانه‌. باسی سه‌مه‌د بوو و زیندانی کێشانی. پاشان که‌ قاوه‌که‌ پێ گه‌یشت و چووین دانیشتین، ویکتوور به‌ نیگه‌رانیه‌وه له‌ دایکی‌ پرسی: دایه‌ سه‌مه‌د بنیامێکی خراپه‌؟ م
میا وتی نا دایه‌ گیان، سه‌مه‌د چی کردوه‌؟ بۆ پرسیاری وا ده‌که‌ی؟ م
ویکتوور وتی: ئه‌ی بۆ له‌ زیندان بووه‌؟ خۆ من بیستم ئێوه‌ باستان ده‌کرد.........م
هه‌ستێکی زۆر زۆر سه‌یر بوو. له‌ دنیای مندا هه‌موو ئه‌وانه‌ی مێشکیان شتێکی تێدا بووه‌ سه‌رێکیان به‌ زیندانێکدا هه‌ر کردووه‌. م
ده‌تکوت یه‌که‌م جاره‌ به‌راستی تێ‌ده‌گه‌م که‌ له‌م وڵاته‌ زیندان ته‌نیا جێگه‌ی تاوانبارانه‌.هه‌ستێکی زۆر زۆر سه‌یره‌...م
خۆزگه‌م به‌ خۆت ویکتوور پێناسه‌ی من و تۆ بۆ ناسینی بنیامه‌کان، چه‌ن له‌ یه‌ک جیان. م

2006-05-17

دوێشه‌و گۆشه‌یه‌کی‌ وت‌و وێژێکی ته‌له‌ویزیونیم له‌ کانالی کوردیه‌وه‌ بینی که‌دیسان باسی به‌شداری ژنانی ده‌کرد له‌ کابینه‌ی تازه‌دا. له‌ جوابی بینه‌رێک که‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ ته‌‌له‌‌فونی کردبوو، میوانی به‌رنامه‌ وتی: ئه‌م خه‌ڵکه‌ خراپ حاڵی بوون، باشه‌ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر 3-4 ژن له‌ کابینه‌دا بن به‌و مانا نیه‌ که‌ ئیتر ئه‌م کۆمه‌ڵگا جێگه‌ی ژنانی تیا نابێته‌وه‌.هه‌ر وه‌ها وتی: خۆ من خۆم زۆر پشت گری ژنان ده‌که‌م و پێم خۆشه یارمه‌تیان بده‌م به‌ڵام هه‌ر ئه‌و 4 که‌سه‌یش ئێمه‌ دامان ناون ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان دانیشن تا ده‌ ساڵی تریش که‌سی تریان بۆ په‌یدا نابێت. مئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکی قسه‌کانه‌ و) ده‌قی وشه‌کان له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێت)‌م م
به‌و سه‌رئێشه‌ی دوێشه‌ومه‌وه‌ و به‌ ماندویه‌تی کار و شلوقی "قوڕوکاری"ه‌وه‌، هه‌ر له‌ چنگی ئه‌و وتانه‌ ڕزگار نه‌ده‌بووم. هه‌ر هێنام و بردم و بیرم لێ کرده‌وه‌ ده‌مزانی من له‌ ئه‌و حاڵی ده‌بم به‌ڵام ئیرادێکی گه‌وره‌م له‌ جوابه‌که‌‌ی به‌دی ده‌کرد که‌ په‌یدام نه‌ده‌کرد!!! م
دره‌نگتر، ئه‌وده‌م که‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا سه‌ریان دێشێت ده‌بێت خه‌وتبێتن، چاوم له‌ دیباتێکی ته‌له‌ویزیونی سوید کرد سه‌باره‌ت به‌ ژیان یان نه‌مانی فیمینیزم. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ ڕای‌ به‌شدارێکی پانێله‌که‌ی پرسی سه‌باره‌ت به دیاری کردنی ڕێژه‌ی تایبه‌تی بۆ ژنان له‌ ده‌سگاکاندا. ئه‌و خانمه‌ جوابی داوه‌: له‌ ده‌سگاکانی وا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ دیموکراسیه‌وه‌ هه‌یه‌، زۆر ئاسائیه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بکرێت، واته‌ ده‌بێ ژنان وه‌ک پیاوان به‌شدار بکرێن. به‌ڵام له‌ ده‌سگاکانی‌ دیکه‌ پێویسته‌ له‌ جیاتی ئه‌م شێوازه‌، هه‌وڵ بدرێت به‌ کاری درێژ خایه‌ن کردن هه‌ل و مه‌رجه‌کان بۆ پێش که‌وتنی ژنان و پیاوان یه‌کسان بکرێت. ...... م
دیاره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نیم پێ گه‌یشتنی ئه‌و کابرا(پێم وابێ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستانه‌) له‌ ڕاده‌ی ئه‌میان بێت. به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ چه‌ن به‌ جوانی ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌میان ده‌ڵێت ژن به‌شێکی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ وده‌بێ هه‌ر به‌و پێیه‌ جێگه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات‌دا هه‌بێت، ئه‌ویان ده‌ڵێت ده‌ی خۆ ژن له‌ ده‌سه‌ڵاتا نه‌بوو به‌و مانا نیه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌یشا نیه‌. جوانه‌ نا؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئایا ژنی لێ هاتوو بۆ په‌یدا نابێت، جارێکی تر ده‌نوسم، ئیسه‌ با بچم دوکان داخه‌م بچمه‌وه‌ لای مناڵه‌کانم. مم

2006-04-26

دوور دوور، له‌‌ زێده‌که‌ی من، ژنێک هه‌یه‌، که‌ که‌س خۆشی ناوێت. مێرده‌که‌ی موعتاده‌ و به‌ هۆی چه‌قۆکێشانه‌وه‌ له‌ زیندانایه‌. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر جارێکی تریش داوانامه‌ی ته‌ڵاقی ژنه‌ له‌ لایان دادگاوه‌ ره‌د کرایه‌وه‌. مم
قازی خۆشی ناوێت، ده‌م هه‌راشه‌، مێرده‌که‌ی ناوێت، مێرده‌که‌ی ئاوا ناوێت. هاوسێ و دراوسێ خۆشیان ناوێت، سووکه‌، به‌ عاله‌م ئاشکرا حه‌زلێ که‌ری ده‌کات. مم
دوو مناڵی چکۆله‌ هه‌ن به‌ڵام، که‌ هیچ مه‌رجێکیان بۆ خۆش ویستنی ئه‌و ژنه‌ نیه‌. به‌ خراپ و خاس، پیس و پاک، به‌ ته‌ڵاق و بێ ته‌ڵاق خۆشیان ده‌وێت. هه‌ر ئه‌ویان هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌ویان ده‌وێت. شار به‌ڵام ئه‌و دوو مناڵه‌یشی خۆش ناوێت، ئه‌وه‌ حاڵی دایکیانه‌ و ئه‌وه‌یش وه‌زعی باوکیان، به‌ر و پشت ئه‌تڵه‌س...مم
ئه‌وژنه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ زیندانیشدا "ته‌مکین"ی مێرده‌که‌ی نه‌کات، دوو منداڵه‌که‌ی لێ ده‌سێننه‌وه‌. نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می منداڵه‌کانیان بێت، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کابراکه‌یان له‌ ژنه‌که‌ پێ سه‌ڵاحتر بێت یان زیاتریان خۆش بوێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ ئاساییه‌ که‌ پیاو پیاوه‌. مم
هه‌ر له‌و شاره،‌ پیاوێکیش ئه‌و ژنه‌ی خۆش ده‌وی، یان خۆی خۆش ده‌وی، نازانم، ئه‌و ژنه‌ی"ده‌وێت". دڵی دایکێکیش شه‌و و ڕۆژ له‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌م ژنه‌ ق... یه,‌ بۆ ئاخری بێت به‌ باعیسی سه‌ری کوره‌که‌ی. م
م
مه‌مله‌که‌تێکی سه‌یره‌.... ئه‌گه‌ر پێکه‌وه‌ ژیان به‌ زه‌بری یاسا نه‌بوایه‌، ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵ چاویان له‌ ناوگه‌ڵی خه‌ڵک نه‌کردبایه‌، ئه‌گه‌ر سه‌ری که‌س له‌ به‌ر خۆش ویستنی که‌س له‌ مه‌ترسی دا نه‌بوایه‌......... ژیانی زۆر که‌سی زێده‌که‌ی من زۆر ئاسان تر ده‌بووه‌وه. مم

2006-04-17

تکایه‌ک له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی "هێمن"یان خۆش ده‌وێت و ئه‌و که‌سانه‌یش وا که‌متریان خۆش ده‌وێت: ‌هێمن له‌ هه‌ڵویست و بڕیاری خۆی "ته‌بره‌ئه‌" مه‌که‌ن و مه‌ی په‌ڕێننه‌وه‌.
ئه‌وه‌ بێ‌ڕێزیه‌ که‌ ده‌ڵێن " پیان ئیمزا کرد"، ئه‌وه‌ بێ ڕێزیه‌ که‌ ده‌ڵێن ویسکی‌یان پێ دا، ئه‌وه‌ بێ ڕێزیه‌ که‌ ده‌ڵێن "مامۆستا به‌ هۆی پیری و بێتینی له‌شی گه‌ڕایه‌وه‌،...... هتد. هێمن خۆ پیاوێکی ساویلکه‌ و بێ ئه‌قڵ و گه‌لحۆ نه‌بوو، به‌ ئیشتیای دڵی خه‌ڵک و به‌ زه‌ربی ویسکی کاغه‌ز ئیمزا بکات. هێمن خۆ مرۆڤێکی بێ ویست یان ترسه‌نۆک نه‌بوو که‌ نه‌وێرێت ئه‌گه‌ر په‌شیمان بووه‌وه‌ هه‌ڵویست بگرێت. ..هێمن خۆ له‌ به‌ر شان و باڵی به‌توانای و هێزی لاویه‌تی ده‌ستی به‌ خه‌بات نه‌کردبوو که‌ له‌ به‌ر پیری و لاوازی بڕیاری له‌سه‌ر بدات....تکایه‌ به‌ ڕێزان ئه‌وه‌ بێ ڕێزیه‌... هێمن پیاوێکی خاوه‌ن بیر و هه‌ڵوێست بوو، ئه‌گه‌ر من و تۆ و ئه‌وی تریش هه‌ڵویسته‌که‌یمان به‌که‌یف نه‌بێت، لانی که‌م ئه‌ونه‌ی ڕێز بۆ دانین که‌ ڕه‌خنه‌مان له‌ هه‌ڵویست یان کرده‌وه‌یه‌کی بێت نه‌ک به‌م شێوه‌ ناشیرینی په‌ڕاندنه‌وه‌ که‌سایه‌تی ئه‌و به‌ڕێزه‌ به‌رینه‌ ژێر پرسیار. تکایه‌ به‌م شێوازی "ڕێز لێ گرتن" و خۆش ویستنه‌ بێ ڕێزی پێ مه‌که‌ن. سپاس

2006-04-13

چه‌ن ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر "باڵه‌نده‌کانی ده‌م با" م خوێنده‌وه‌‌. سپاس شه‌هلا که‌ کتێبه‌که‌ی خۆت به‌ ئه‌مانه‌ت پێ دام.م
ئه‌و قیژه‌ دڵ ته‌زێنه‌ی له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا ده‌ستی پێ کرد، ئه‌و قرچه‌ قرچ و بۆ کڕووزه‌، هێشتائه‌مانیان لێ بڕیوم. زۆر ده‌مێکه‌ خه‌به‌ری خۆسووتاندنی هه‌ر ژنێک، هه‌زاران پرسیارم لا دروست ده‌کات. هه‌زاران جار بیرم له‌ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌م کردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بیری خۆ کوشتن له‌ کێشه‌دان. هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ تاقه‌ یه‌ک دانه‌یشیان نه‌یویستووه‌ به‌ سووتاندن بمرێت. م
به‌ خۆم ده‌ڵێم خۆ سوتاندن ده‌بێ تووڕه‌ترین شێوازی مردن بێت. شێوازێک که‌ ته‌نیا مه‌به‌ستی مردن نیه‌ به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت خه‌ونی کۆڵانیش ئاڵۆز بکات.م
له‌ خۆم ده‌پرسم ژنه‌کانی ئه‌م ڕومانه‌ بۆ تووڕه‌ نابن؟ وه‌بیرم دێته‌وه‌ ئه‌فسانه‌ که‌ توڕه‌ بوو، داوێنی خۆی گرته‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ دڵم ده‌ته‌زێت. م
پاشان وه‌بیرم دێته‌وه‌ که‌ پیاوه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه‌یش هه‌ر تووڕه‌ نابن.....یان ئه‌ژنۆیان له‌ باوش ده‌که‌ن یان فه‌رامۆشی ده‌که‌ن.....م
ده‌بمه‌وه‌ به‌ ده‌روون‌ناس.. بیر له‌ بێ‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌ک هۆی خۆ کوژی ده‌که‌مه‌وه‌ و ئه‌م پرسیاره‌م لادرووست ده‌بێت که‌ ئایا ژنانی ئه‌و" چیرۆکه‌ نه‌نوسراوانه‌" چه‌نێ له‌ ڕاستی دا بێ‌ده‌سه‌ڵاتن.. ئایا پیاوه‌کانی ئه‌م نه‌سڵه‌ فه‌رامۆش کراوه‌ بۆ وا بێ‌ده‌سه‌ڵاتن؟

2006-04-05

پاش ساڵێک که‌ له‌گه‌ڵ مناڵه‌کان بووم، ئه‌مرۆ دوانه‌ هاتومه‌ته‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌م. م
دڵه‌ کوته‌مه‌ ڕۆنیا نانه‌که‌ی باش بخوات ، سانا به‌رنامه‌کانی تێک نه‌چێت،.....به‌ خۆم ده‌ڵێم " نامه‌ردیه".... ئه‌وه‌ نیه‌ مناڵه‌کان لا‌ی بابیانن؟؟!!م
بۆ ده‌بێ پێم وابێ لای من بۆیان باشتره‌؟ راسته‌که‌یتان ده‌وێت.. لای من بن، بۆ من باشتره :-) م

باوه‌شێک پڕ له‌ خۆشه‌ویستی بۆ هه‌رسێ‌تان. م

2006-03-28

، mمـ بۆ سه‌رۆک...هه‌... گیانی ...هه‌ ..پاکی ... شه‌هیدان...هه‌... ڕێبه‌رایه‌تی.... هه‌ه ..م

ئه‌رێ ده‌ مــاڵـــت نه‌شیوێ.... به‌ ده‌م هه‌ڵپه‌رکێ‌وه‌ وت و وێژی ته‌له‌ویزیونی ده‌کرێت؟ خۆ ئه‌و
به‌د به‌خته‌ ناوسکی‌ بڕا...
م
ئاخر یه‌کێ نیه‌‌ به‌و په‌یام‌نێره‌ به‌ڕێزانه‌ بڵێت هه‌ڵپه‌رکێ له‌ خه‌ڵک تێک نه‌ده‌ن؟ خۆ ئه‌مه‌ نه‌ جارێک و نه‌ دوان و نه‌ سیانه‌ و نه‌ کاناڵێکه‌ و نه‌ دوانه‌. تاوێ نه‌ تاوێ په‌یام نێر ده‌که‌ونه‌ پرسینی‌ ڕای گشتی سه‌ باره‌ت به‌ شته‌یه‌ک و راسته‌ و خۆ ده‌چنه‌ چینی‌ هه‌ڵپه‌رکێوه.م

نازانم من جارانیش هه‌ر وا به‌ قسه‌و باس بووم یان ئه‌م تریبوونه‌ خه‌ریکه‌ ئه‌وێت به‌ باعیسم!!م
م
:ps
پرس و جۆم کرد وا ده‌رکه‌وت که هه‌موو جارێ‌ له‌ وه‌ختی پرسینی ڕای گشتی‌دا، هه‌موو کوردێکی به‌ شه‌ره‌ف له‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ‌یه‌ وپه‌یام‌نێری به‌سته‌زمان که‌سی له‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆڕی هه‌ڵپه‌ڕکێ‌وه‌ ده‌ست ناکه‌وێت وت و وێژی له‌گه‌ڵ بکات. م

2006-03-24

بۆ "ڕۆنیا"م
ئازیزی دایه‌، پار ئه‌م ده‌مانه‌ بوو که‌ بۆ یه‌که‌م جار، به‌ زۆر چاوه‌ جوانه‌کانت هه‌ڵ هێنا و زیت زیت ڕوانیته‌ تماشا توونیه‌کانم.م
ئه‌مڕۆ، که‌ یه‌که‌م ساڵی ژیانت پڕ ده‌که‌یته‌وه، بزه‌ی گه‌شی چاوی تۆ، هه‌موو جارێ، هه‌زار جار ئاو پرژێنی دڵی‌ عاشقم ده‌کات و بۆ هه‌‌زار ساڵی تر ده‌م‌بووژێنێته‌وه.مم

سپاس گوڵم که‌ بوونت ئامێزم پڕ ده‌کات له‌ به‌خته‌وه‌ری بێ سنوور و بێ به‌هانه‌..
م

2006-03-20

لیباسی جه‌ژن، بۆنی که‌وشی تازه‌! په‌رده و مه‌لافه‌ی خاوێن، دایکێکی مانوو به‌ڵام سه‌رودڵ خۆش، " ده‌ست له‌ میوه‌کان نه‌ده‌ن ئیسه‌ هاوسێکان دێن بۆ جه‌ژن مواره‌کی.............مممم
‌ میوانه‌کان که‌ ده‌هاتن هه‌ر له‌ "سم" سڵامه‌که‌یانه‌وه‌ چاومان له‌ ده‌ستیان بوو بۆ جه‌ژنانه‌! به‌ڵام قانوون وا بوو که‌ تۆ جه‌ژنانه‌که‌ت گه‌ره‌ک نه‌بێت و به‌ زۆر بۆت دانن! بڕێک جارئه‌ونه‌ به‌زۆر که‌ بۆ ئاخری ئه‌یاندا ده‌ست دایکم... م
م"به‌ ئه‌ده‌ب " بوون ئه‌و هه‌مووه‌ سه‌خت بوو به‌ڵام ناخۆشترین به‌شی هاتنی میوانه‌کان ئه‌وه‌ بوو که‌ بابه‌م و بڕێ جاریش دایکمیان له‌ گه‌ڵ خۆیان ده‌برد بۆ ماڵی هاوسێکانی تر، نۆجه‌ژنی ماڵی فڵانه که‌س، ئاشت دانه‌وه‌ و گه‌ردن ئازائی به‌ینی ماڵی ئه‌وان و ئه‌وان.......ممم
ئه‌مجار داده‌نیشتین به‌و هه‌موو هێلکه‌ ڕه‌نگ کراوانه‌ی وا له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ بۆمان ده‌هات هێلکه‌ شکێنێمان ده‌کرد. هێلکه‌ جوانه‌کانیشمان داده‌نا بۆ ئاخر. ... من قه‌ت نه‌مده‌برده‌وه‌! بڵێی فێڵیان لێ ده‌کردم؟

ئه‌مڕۆ له‌ بیرم چوو هێلکه‌ ڕه‌نگ کراوه‌کان دانم بۆ سبحانه، کارۆ له‌ جه‌ژن مواره‌کی هاوسێکان نیه‌ و سانایش هێلکه‌ شکێنێ ناکات....گرینگ نیه‌... ئێواره‌ ساڵ ته‌حوێڵ ده‌بێت که‌ وا بوو به‌یانی نه‌ورۆزه‌... ئه‌رێ , ئه‌مڕۆ قه‌ی ناکات به‌یانی حه‌ساوه‌، به‌یانی
نه‌ورۆزه‌................... با هه‌ستم تۆزته‌کێنێک له‌ بیره‌وه‌ریه‌ ته‌م داگرتووه‌کانم به‌م...م
بۆ هه‌مووتان ساڵێکی پر له‌ خۆشی ورد ودرشت، دڵێک که‌ بۆ شاد بوون به‌ که‌میش رازی بێت، له‌شێکی سڵامه‌ت و دنیایه‌ک بیره‌وه‌ری شیرینی ره‌نگاوره‌نگ به‌ ئاوات ده‌خوازم.م

2006-03-19

ئه‌م ماڵه‌ی من ببێ و نه‌بێ جندۆکه‌ی هه‌یه! هه‌ر من به‌ شه‌و دایده‌مه‌زرێنم و ڕێک و پێکی ده‌که‌م و هه‌ر به‌ ڕۆژدێمه‌وه‌ سه‌ر ماڵێکی وێران!! به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان دوو قه‌بزه‌ی ده‌که‌م. دوو کۆپی لێ ده‌گرم با ته‌واو نه‌بێ :-)ممم





به‌یانی نه‌ورۆزه‌..............هێلکه‌مان ره‌نگ کرد.... خۆش بوو به‌ڵام ئێستا ئیتر دڵم گیراوه! دڵم به‌ گوڵاڵه گه‌زیزه‌وه‌یه‌.......... ئه‌مشه‌و دوای ئه‌و هه‌موو کاته‌، چووم ده‌ستێکم به‌ گوڵاله‌ گه‌زیزه‌ وشکه‌کانما هێنا
بڵێی ئه‌مســاڵ، ئه‌و کچه‌ سه‌رشێتانه‌ی وا له‌ده‌ورو به‌ری شار به‌ دوای گوڵاڵه‌ گه‌زیزه‌دا وێڵن، تووشی جێ پاکانی من بن؟

2006-03-17


.ئه‌مشه‌و "سفره‌ی هه‌وت سین"ی ئه‌مسالیــشم دانا

.بۆ هه‌ر ساڵیک که‌ده‌روات ئه‌م سفره‌یه‌ زیاتر بۆم نامۆ ده‌بێته‌وه‌‌
.بۆ هه‌ر ساڵێک که‌ دێت زیاتر بوونه‌که‌ی گرینگ ده‌بێت

!! سه‌یره‌‌

!!با فێر بم چۆن، جا وێنه‌که‌ی داده‌نم:PS

2006-03-15


!!!ئه‌مڕۆ شته‌یه‌کی سه یر قه‌وماوه‌!! دوو کومینتی تریبوون "له لایه‌ن ساحێب ماڵه‌وه‌" پاک کراونه‌ته‌وه
‌ مه‌واخیزتان بم خه‌ڵکی ئاوائی ئاگایشم لێ نه‌بووه تا‌ پێیان ووتم. جا بۆیه‌ به‌ گرینگم زانی پێتانی ڕآ بگه‌یه‌نم که‌ سانسۆرچی گه‌ریم پێ ناخۆشه‌ و نایکه‌م. ئه‌وانه‌ی کومینته‌کانیان پاک بووه‌ته‌وه‌ دڵگران مه‌بن لێم. دوور نیه‌ له‌ ناشیگه‌ری خۆمدا که‌ خه‌ریکه‌ دامه‌زراندنی ماڵی تازه‌م، هه‌ڵه‌م کردبێت.

2006-03-11


!!!!!!!!!!!! ته‌وار پیســـــــــــــــــــــــــــه

هه‌موو جارێ که شتێک سه‌ر‌نجم ڕاده‌کێشێ، یان پێم وایه کردنه‌وه‌ی باسێک گرینگه‌، یان هه‌روا حه‌زم له‌ قسه‌یه‌، سه‌ر به‌ سایته‌ کوردیه‌کاندا ده‌که‌م به‌شکه‌م که‌سێک شته‌یه‌کی له‌سه‌ر قسه‌که‌ی دڵی من نوسیبێت. بڕێک جار نوسراوه‌ی خۆشم ده‌ست ده‌که‌وێت و زۆرجاریش نا. جار جاریش یه‌خه‌ی ئه‌م و‌ ئه‌و ده‌گرم که‌" ئه‌رێ ئه‌وه‌ بۆ شتێک له‌ سه‌ر فڵانه‌ بابه‌ت نانوسی؟" بڕێک جاریش پێم ده‌ڵێن .ئه‌ی خۆت بۆ نانوسی؟ جا ئه‌و ده‌م ده‌ڵێم بریا نووسه‌ر بام جا چۆنم نه‌ده‌نووسی
ئاخری به‌ خۆم ووت: ئه‌رێ خۆ ئه‌مه‌ وڵاتێکی ئازاده‌، خۆ شه‌رت نیه‌ نووسه‌ر بی، شه‌رتیش نیه‌ زۆر یان که‌م بنووسی یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت یان ئه‌و. بێ ماڵێک بۆخۆت بکه‌رۆ بزانه‌ ماڵ داریت پێ ده‌کریه‌ت یان نا...؟
!(خۆلاسه‌ هاتم تریبوونێکم بۆ خۆم ساز کرد (خۆ مردم له‌ بێ تریبوونیا
لێتانیشی ناشارمه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م هه‌وڵی من نیه‌ له‌ وێبلاگ ئاوا، چه‌ن ماڵی تریشم ده‌ست پێ کرد که‌ قه‌ت نه‌هاتمه‌ ناوی. ئه‌م جاره‌یان وێراومه‌ بێم! تریبوون هیچ پێش مه‌رجێکی بۆ دانه‌ناوم که‌ لێی بترسم غه‌یری بڕێک تیکنیک که‌ ئه‌ویش له‌ خوا به‌ زیاو بێت له‌م وێبلاگ ئاوا له‌ ده‌رکی مالی هه‌رکه‌س بده‌یت نائومێد ناگه‌ڕیته‌وه.هاتم به‌شکه‌م ئه‌م جاره‌یان بمێنمه‌وه